ئەمین حەبیبی - Amin Habibi

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-25-17:17:00 - کۆدی بابەت: 3711
ئەمین حەبیبی - Amin Habibi

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

ناوی تەواوی ئەمین حەبیبیە و لەدایکبووی ٩/١٢/١٩٨٢ لە شاری ئەهوازی وڵاتی ئێران و دانیشتووی شاری تارانە.

ئەو کاری هونەری خۆی لە تەمەنی گەنجیدا بە کاری شانۆ دەست پێ کرد هەر لەوکاتەوە کەم و زۆر خەریکی فێربوونی مۆسیقاش بوو، لە ساڵی ۲۰۰۰ بەشێوەیەکی جدی دەستی کرد بە کاری مۆسیقا و گیتارژەنین و ئاوازدانەر بوو، لە ساڵی ۲۰۰٥ وەک ئەکتەرێک ڕۆشتە ناو تەلەفزیۆنەوە و لەو ڕێگەشەوە جێگای خۆی لە بەشی مۆسیقادا کردەوە، دەستی کرد بە دروستکردنی چەند کارێک بۆ تەلەفزیۆن و ڕادیۆ.

تا ئەمڕۆ زیاتر لە ۳۰ گۆرانی بۆ تەلەفزیۆن تۆمار کردووە و بەهۆی ئەوانەوە خەڵاتی جیاوازی لە ڤیستیڤاڵەكاندا وەرگرتووە، کە دوو خەڵاتی گرنگی بردووەتەوە لەبەشی گۆرانی وتن و ئاوازداناندا بۆ دوو بەرهەمی تایبەت ئەوانیش (پرواز در آتش) و (سابقون)ـنن وە خەڵاتێکی جیهانی لە بەشی مۆسیقادا بۆ شانۆی (شیر و باد) بردەوەتەوە.

كار

ئەمین حەبیبی تا ئەمڕۆ شەش ئەلبوومی خستۆتە بازاڕەوە، یەکەمین ئەلبوومی لە هاوینی ۲۰۰٦ بەناوی (غروب) خستە بازاڕەوە، لەهەمان ساڵدا سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەلبومی (عشق همیشگی) بوو، کە بە بڵاوبوونەوەی نایاسایی نموونەیەکی کەمی کارەکەی لە نەورۆزی ساڵی ۲۰۰۷، هەموو ڕێگاکانی ڕۆشتنە ناوەوەی ئەم ئەلبوومە بەشوەیەکی یاسایی بۆ ناو بازاڕ داخست کە ئەم ئەلبوومە بەناوێکی ساختەوە بەناوی (هومایون) کە ئەسڵەن بوونی نەبوو گەشتە دەستی خەڵک و بڵاوکرایەوە، کە هەڵبەتە هەر ئەم نموونە کەمەی کە لە %30 کارەکە بوو زۆر جێگای ڕەزامەندی خەڵکی بوو.

شایەنی باسە هەر ئەوكات لە كوردستانی باشوور ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد و گۆرانییەكانی دەستاودەستی پێدەكرا بەڵام ئەوكاتیش هەر بە ناوی هومایونەوە بوو و كەم كەس ئاگاداری ناوی ڕاستی ئەو بوو.

دوای ئەوە دەستی بەکارکردن کرد لەسەر ئەلبوومی سێیەمی، کە ئەلبوومەکە بەناوی (نوستالیژی) کە لە مانگی سێی ۲۰۰۹ کەوتە بازاڕەوە، لە سەرەتاکانی مانگی سێی ۲۰۱۰ ئەلبوومی (تلخ)ـیشی خستە بازاڕەوە

ئەلبوومی (خاطرات) پێنجەمین ئەلبوومی ئەمین حەبیبی بوو لە مانگی دووی ۲۰۱۳ بڵاوکرایەوە، شەشەمین ئەلبوومی بەناوی (وقتی بە تو فکر مکنم) لە ۱۱/٣/٢٠١٤ بەشێوەی یاسایی لە تەواوی فرۆشگاکان خرایە بەردەم هەوادارانی مۆسیقا.

شانۆ

لەپاڵ کاری مۆسیقا و گۆرانی وتنیشدا کە حەزی سەرەکی ئەوە، ئەمین حەبیبی لەگەڵیدا بەردەوامی دەدات بە کاری شانۆ و عاشقانە شانۆی خۆش دەوێت ئەوێ بە باشترین شوێنی یادگاریەکانی دەزانێت، ئەو کاری زۆری لەگەڵ هاوڕێکانیدا لەسەر ڕووی شانۆ پەخش کردووە 
کە ئەمانەش بەشێکن لە نمایشەکان:

(دستهای آلودە، آنتیگونە، آن ستارە خواب چندم زمین است و...) 

بەشداری کردووە لە چەندین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ، و پێویستە بزانن کە ئەمین حەبیبی تەواوی کارەکانی ئەلبوومەکانی لە (شیعر، مۆسیقا، ڕێکخستن، میکس و میسترینگ) خۆی لە ستۆدیۆی تایبەتی خۆی ئەنجامی داوە، و لە بڵاوكردنەوەی ئەلبوومیش بەردەوام دەبێت.

ئەلبوومەکانی

١- غروب (ئاوابوون) ۲۰۰٦ پێک هاتووە لەم تراکانە:

  • بیا پیشم (وەرە بۆ لام)
  • غروب (ئاوابوون)
  • تف و لعنت (تف و نەفرەت)
  • خر شیطون (کەری شەیتان(ئیدیەم))
  • وسوسە (وەسوەسە)

٢- عشق همیشگی (عەشقی هەمیشەیی) ٢٠٠٧ پێکهاتووە لەم تراکانە:

  • بی قرار (بێ ئۆقرە)
  • عشق همیشگی (عەشقی هەمیشەیی)
  • انتظار (چاوەڕوانی)
  • دیگە دیرە (ئیتر درەنگە) 
  • ستاره (ئەستێرە)
  • انگار نە انگار (هەر ناڵێی کە..)
  • آرزو (ئارەزوو)

٣- نوستالژی (نۆستالیژی) ٢٠٠٩ پێکهاتووە لەم تراکانە:

  • فدای تو چشام (چاوەکانم بە قوربانی تۆ)
  • شیناناری (شینانارینا)
  • عادت (ڕاهاتن)
  • من و نبوس (ماچم مەکە)
  • گنجشکهای خونە (چۆلەکەکانی ماڵەوە)
  • مسافر (ڕێبوار)
  • روزهای دلتنگی (ڕۆژانی دڵتەنگی)
  • غریبە (بێگانە)

٤- تلخ (تاڵ) ٢٠١٠ پێکهاتووە لەم تراکانە:

  • تلخ (تاڵ)
  • کابوس (کابوس)
  • اگە یە روز (ئەگەر ڕۆژێک)
  • قدرتو نمی دونم (نرخی تۆ نازانم)
  • تو (تۆ)
  • بغلم کن (باوەشم پیاکە)
  • عروس (بووک)
  • حیف (حەیف)
  • دروغ (درۆ)

٥- خاطرات (یادگاری) ۲۰۱۲ ئەم ئەلبوومە پێک هاتووە لەکۆمەڵێک تاک تراک کە ئەمین حەبیبی خۆی بڵاویکردبوونەوە و دواتر کردنی بەم ئەلبوومە، وە پێکهاتووە لەم تراکانە:

  • صحنە خیال (بڕگەی خەیاڵ)
  • زخمی (بریندار)
  • جایی نرو (مەڕۆ بۆ هیچ شوێنێک) 
  • دارم میمیرم (خەریکم دەمرم)
  • تولد (لەدایکبوون)
  • نامیرا (نامیرا)
  • ایران (ئێران)
  • افسردگی (خەمۆکی)
  • فریاد خاموش (هاواری کوژاوە)

٦- وقتی بە تو فکر مکنم (کاتێک بیر لەتۆ دەکەمەوە) ٢٠١٣ پێکهاتووە لەم تراکانە:

  • نگرانم (نیگەرانم)
  • بی قرار (بێ ئۆقرە)
  • درد (ئازار)
  • وقتی بە تو فکر مکنم (کاتێک بیر لە تۆ دەکەمەوە)
  • عشق همیشگی (عەشقی هەمیشەیی)
  • پنجرە (پەنجەرە)
  • جدایی (جیابوونەوە)
  • بی تو (بێ تۆ)
  • فدای تو چشم (چاوەکانم بە قوربانی تۆبێت)
  • جمعە (هەینی)
  • پنجرە ( پنجەرە بە ڕیمێکسەوە)

تاک تراکەکانی

  • فریاد خاموش (هاواری کوژاوە)
  • ایران (ئێران)
  • نامیرا (نامیرا)
  • دارم میرم (خەریکم دەڕۆم)
  • تولد (لەدایکبوون)
  • جای نرو (مەڕۆ بۆ هیچ شوێنێک)
  • افسردگی (خەمۆکی)
  • زخمی (بریندار)
  • صحنە خیال (بڕگەی خەیاڵ)
  • کوچە (کۆڵان)
  • عاشق نشو (عاشق مەبە)
  • تکیە گاە (پشت و پەنا)
  • ترکم نکن (بەجێم مەهێڵە)
  • دیشب همین موقع (دوێنێ شەو هەر ئەم کاتە)
  • دیوونە میکنی منو (شێتم دەکەیت)
  • بی خوابی (بێ خەوی)
  • گاهی (هەندێک کات)


سەرچاوەکان



1708 بینین